بڕیار درا به‌ڵام مه‌خمور ناگرێته‌وه‌

له‌مه‌ودوا به‌رهه‌مى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى هەرێم ره‌وانه‌ى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌كرێن

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای زیاتر لە مانگێک ئەمڕۆ دووشەممە 10.2.2025 بڕیاری قەدەغەکردن لەسەر ساغکردنەوەی هێلکە و بەرهەمی کێڵگەکانی پەلەوەرەکانی هەرێمی کوردستان هەڵگیرا، به‌ڵام ئىم بڕیاره‌ بەرهەمی کێڵگه‌کانی سنوورى قەزای مەخمور ناگرێتەوە.
دکتۆر مەنسوڕ ئەحمەد بەیاتی، بەرێوەبەری ڤێتێرنەری که‌رکوک بە964ـی راگه‌یاند، بەپێی نوسراوەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاردراوه‌ بەهاتنە ژوورەوەی هێلکەو بەرهەمەکانی دیکەی کێڵگە پەلەوەریه‌کانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی “بڕیاره‌كه‌ مریشکی زیندوو ناگرێته‌وه‌ كه‌ بهێنرێتە کەرکوک و بۆ خوارووی عێراق رەوانە بکرێت”.
به‌پێی بریاره‌كه‌، مه‌رج ئەوەیە دەبێت سەرجەم ئەو کێڵگە پەلەوەریانە مۆڵەتی فەرمیان هەبێت پاشان رێگەیان پێدەدرێت داخلی کەرکوک ببن.
سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى سنوورى قه‌زاى مه‌ىخموریش وتى “دوای ئه‌نجامدانى پشکنینى چڕ لە لایەن هەردوو ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەرکەوت لە کێڵگەی سەفین یەک لە ناوچەی مەخمور ئەنفلۆنزای باڵندەی تێدایە لە کاتێکدا پێشتر چۆڵکراوە، دەبێت بۆ ماوەی 28 رۆژ که‌رەنتینە بکرێت و پاکژبکرێته‌وه‌”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تاوەکو ئێستا كێشه‌ى پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌...

تاوەکو ئێستا كێشه‌ى پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم لە بەغدا چارەسەر نەکراوە

تیمێكی ڤێتێرنه‌رى به‌غدا پشكنین بۆ پڕۆژه‌یه‌كی په‌...

تیمێكی ڤێتێرنه‌رى به‌غدا پشكنین بۆ پڕۆژه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى له‌ قوشته‌په‌ ده‌كه‌ن

به‌غدا بۆچی رێگری له‌ هەناردەی به‌رهه‌مە په‌له‌وه...

به‌غدا بۆچی رێگری له‌ هەناردەی به‌رهه‌مە په‌له‌وه‌رییەکانی كوردستان دەکات؟