لە گەرمیان

بارهەڵگر لە منداڵێکیدا و گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ناحیەی رزگاری قەزای کەلار بارهەڵگر لە منداڵێکیدا و گیانی لەدەستدا.

رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخوشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت،”کەمێک پێش ئێستا منداڵێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان کە بارھەڵگرێک شێلابووی، پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو”.

“شۆفێری بارھەڵگرەکە دراوسێیان بووە، منداڵەکەش تەمەنی شەش ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی ژاڵەـن لە ناحیەی رزگاری”، رەفیق قادر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەس...

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە سیانیان خوشکن

مێرمنداڵێک لە گەرمیان ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

مێرمنداڵێک لە گەرمیان ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا