دیمه‌نى چه‌ند ماده‌یه‌ك له به‌شه‌خۆراكى مانگانه .. وێنه: 964+
نه‌وزاد شێخ كامیل بۆ 964:
“به‌شه‌خۆراكه تایبه‌ته‌كه‌ى مانگى ره‌مه‌زان جارێ هه‌ر قسه‌یه و فه‌رمى نییه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌شه‌خۆراكێكی تایبه‌ت بۆ مانگى ره‌مه‌زان تاوه‌كو ئێستا هه‌ر قسه‌یه و به‌فه‌رمى هیچ نووسراوێك له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه قسه‌ى نه‌وزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێمه، به‌ڵام ده‌شڵێت “به‌م زووانه به‌شه‌خاكى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت”.
نەوزاد شێخ كامیل، به 964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقه‌وه هیچ نووسراوێكیان له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى تایبه‌تى مانگى ره‌مه‌زان بۆ نه‌هاتووه و ئه‌وه‌ى بیستوویه‌تى له میدياكانه‌وه بووه.
وتیشی “پێشتر پێمان راگه‌یه‌ندراوه كە جگە لە بەشەخۆراكی مانگانە چەند ماددەیەكی دیكەی خۆراكی دیكە دابەشبكرێت، بەڵام پێویسته به نووسراوى فه‌رمى بگاته لامان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌ی لە عێراق دابەش ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه له هەرێمی كوردستانیش دابه‌شبكرێت و ده‌شڵێت بۆ ئه‌مه‌یان دڵنیا كراونەتەوە.