وەزارەتى دارایى:

هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى مەدەنى وەکخۆى جێبەجێ دەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابوروى رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى لیژنەى سەرەکى هاوبەشى نێوان حکومەتى فیدڕاڵ و هەرێم، جەختکرایەوە لە جێبەجێکردنى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى شارستانى هەرێم، هاوشێوەى خانەنشینانى حکومەتى فیدڕاڵ.

دواى ئەوەى وابڵاوکرایەوە، بەغدا نیازی وابوو هاوتاکردنی موچەی ئەو خانەنشینانەی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە کە پێش بڕیارێکی دادگای فیدراڵی لە 2022 خانەنشین کراون، بەڵام وەزارەتى دارایى جەختى کردەوە کە هاوتاکردنەکە وەکخۆى جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراێکدا بڵاوى کردەوە، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆى شارى بەغدا لە نێوان لیژنەی سەرەکی هاوبەشی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـى ساڵی 2014ـی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە رێکكەوتن.

“وەزارەتى دارایى عێراق ئەو هاوتاکردنەی خانەنشینانى مەدەنى هەرێمی کوردستانى لەمانگی تەمووزی ساڵی 2024 ـەوە، جێبەجێی کردووە”.

لە 1ـی تەمووزی ساڵی رابردوو موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای خانەنشینانی عێراق کراوە، بەڵام تەنیا ئەو خانەنشینانەی گرتووەتەوە، کە پاش ساڵی 2014 خانەنشین بوون.

هەولێر و بەغدا رێککەوتن هاوتاکردنی موچەی هەموو خانەنش...

هەولێر و بەغدا رێککەوتن هاوتاکردنی موچەی هەموو خانەنشینان هەڵنەوەشێتەوە