دایە حاجییەک تکا لە مانگرتووان دەکات
“بیکەن بە خاترى ئەو قوڕئانە مانگرتن بشکێنن”
964+
دیلان محەمەد
دایە حاجییەکى دانیشتووى سلێمانى، بە قورئانێکەوە دەچێتە ژێر خێمەى مانگرتووان و دەڵێت،”بیکەن بۆخاترى ئەو قورئانە مانگرتنەکە بشکێنن”.
ئەمڕۆ 14 رۆژ بەسەر مانگرتنى 13 مامۆستا و فەرمانبەرى سنوورى سلێمانى تێدەپەڕێت و تەواو شەکەتى کردوون، هەربۆیە ژنێکى بەتەمەن بە قورئانێکەوە چووە ژێر خێمەى مانگرتوان و دەڵێت،”بیکەن بۆ خاترى ئەو قورئانە مانگرتنەکە بشکێنن”.
ئەو دایە حاجییە دنیادیدەیە کە لە قسەکانییەوە پێدەچێت لە رابردوو شەڕو ئاژاوە توشى نارەحەتى زۆرى کردبێت، هەر بۆیە لە رووانگەى بڕوابوون بە خەباتى مەدەنى و نەڕشتنى خوێن قسە بۆ مانگرتوان دەکات و دەڵێت، هەر بەو رێگایە و بە پشتگرتن بە قورئان، گۆڕانکارى دەکرێت و وەڵامى داواکارییەکان دەدرێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح