بیابانی لیبیا

تەرمی 28 كۆچبەر لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا دۆزرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تەرمی 28 کۆچبەر لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا، لە نزیک ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی “نایاسایی” لە ناوچەی کوفرە لەوپەڕی باشووری رۆژهەڵاتی لیبیا دۆزرایەوە.

داواکاری گشتیی لیبیا روونیکردەوە، ئەو تەرمانە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا دۆزراونەتەوە، کە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنیان کردووەتە ئامانج، کە لەلایەن تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەکاردەهێنرا، هەروەها 76 کۆچبەری دیکەش لەو شوێنە رزگار كران.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەدواداچوونەکە وایکردووە رێکخراوێکی تاوانکاری ئاشكرا بكرێت، کە خەریکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بوون، هەروەها ئەندامەكانی رێكخراوەكە ئەشكەنجەی كۆچبەرانیان داوە و خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا كردوون.

داواكاری گشتیی لیبیا ئاشكرای كردووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ کەس دەستگیرکراون، ئەوانیش کەسێکی لیبی و دوو کەسی بیانین.

رۆژی یەکشەممە لە پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا چەند وێنەیەكی ئەو كۆچبەرانە بڵاوكرایەوە، كە ئاسەواری لێدان و ئەشكەنجە بەسەر جەستەیانەوە دیارە.

12 گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا ئازاد کران و دەگەڕێنە...

12 گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا ئازاد کران و دەگەڕێنەوە