وەزارەتی بەرگری وەڵامدەداتەوە

سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق بووەتە سەرۆكی حەشدی شەعبی؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی بەرگریی عێراق کاندیدکردنی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵای وەک بەرپرسی هێزەکانی دەستەی حەشدی شەعبی رەتکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ژمارەیەک لە سایتی سۆشیال میدیا هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، وەک بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی کاندید کراوە، بەو پێیەی وەزارەت پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە، هەروەها سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق لە کارەکانی وەك سەرۆكی ئەركان بەردەوامە”.

وەزارەتەکە دەڵێت، هەر هەواڵێکی پەیوەندیدار بە سوپا و سەرکردەکان و ئەفسەران و ئەندامەکانیەوە کە لە هەر ماڵپەڕێکی تر جگە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای سەر بە وەزارەت بڵاوبکرێتەوە، هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەمایە.

سوپای عێراق ویستیان خانوویەک لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک ...

سوپای عێراق ویستیان خانوویەک لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک داگیر بکەن