ئەو پێشمەرگەیەی دوو رۆژ بوو لە ئاکرێ بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە
لە ئاکرێ
ئەو پێشمەرگەیەی دوو رۆژ بوو بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە
964+
شۆڕش قادری
ئەو پێشمەرگەیەی دوو رۆژ بوو لە ئاکرێ بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە و بەکەسوکاری شادبووەوە.
پێشمەرگەیەک لە ئاکرێ دوو رۆژە بێسەروشوێنە
عیماد حوسێن وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ـی وت، “ریان مستەفای تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی کۆچین لە قەزای ئاکرێ، کە لە رۆژی شەممەوە دیار نەمابوو، درەنگانی شەوی رابردوو بەهاوکاری خەڵکی ناوچەکە و هێزەکانمان دۆزراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ریان مستەفا سەلامەتە و بە کەسوکاری شادبووەتەوە.
هەر دوێنێ گەنجێکی دیکەی خەڵکی قەزای ئاکرێ دوای پێنج رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە و چووەوە ناو خانەوادەکەی.