"ھاوڵاتیان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بڕۆن"

ناوچەی بازرگانی ئازاد لە نێوان ئیدارەی گەرمیان و ئێران دەکرێتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ شەممە، بەردی بناغەی ناوچەی بازرگانی ئازاد لە نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کرماشان دانرا، ھاوڵاتیان و بازرگانان دەتوانن بڕۆنە ئەو ناوچەیە کاڵاکانیان بکڕن.

ناوچەکە دەکەوێتە قەسری شیرین لە وڵاتی ئێران، لەسەر رووبەری 30 ھەزار دۆنم زەوی دروست دەکرێت.

ئەحمەد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی سلێمانی بە 964ـی وت،”ئەو ناوچەیە زۆر گرنگە بۆ کوردستان و بەتایبەت ئیدارەی گەرمیان، بازرگانانی کوردستان دەتوانن بڕۆنە ناوچەی بازرگانی ئازاد، کاڵاکانیان بکڕن بەبێ ئەوەی گومرک بدەن”.

“دوای تەواو بوونی ناوچەکە، ھاوڵاتیانیش دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بەبێ پارە و بێ ڤیزا، بڕۆنە بازاڕەکە پێداویستیەکانی رۆژانەیان بکڕن و بێنەوە”، ئەحمەد عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”ناوچەی بازرگانی ئازاد لەسەر رووبەری 30 ھەزار دۆنم زەوی دروستکراوە، لەوانەیە تاوەکو ساڵی داھاتوو کارەکانی تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت بازرگانان و ھاوڵاتیان”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێم دەکر...

دوو ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێم دەکرێنەوە