هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە

ئەمڕۆ بەفر و بارانە

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ باران زۆربەى ناوچەکانى کوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفرە.

وەک ئەوەى کەشناسى خستویەتییەڕوو، ئەمڕۆ شەممە 8.2.2025 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان، هەندێك كاتیش بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی.

دەشڵێت: لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانى رۆژهەڵاتی هەرێم بەفربارین هەبێت.

لە بارەى پلەکانى گەرماوە، کەشناسى پێشبینى کردووە 2 تا 3 پلەى سیلیزى پلەکانى گەرما داببەزن، تەنانەت لە ناوچەى حاجى ئۆمەران دەچێتە ژێر سفرى سیلیزییەوە.

کەشناسى روونیشى کردووەتەوە، کەشى سبەى یەکشەممە بە شێوەیەکە کە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ یەکشەممە :

هەولێر     : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   7پلەى سیلیزى

دهۆک     : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 8  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -1  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 13 پلەى سیلیزى

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت