رێگاى زینى وەرتێ...وێنە: تایبەت بە 964
مەترسى بەستن هەیە
لە زینى وەرتێ بە وریایى شۆفێرى بکەن
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى شەوى رابردوو، بەفرێکى زۆر لە زینى وەرتێ بارى، بەهۆیەوە رێگاى هاتوچۆکردن پەکى کەوت، بەڵام ئەمڕۆ رێگاکە پاککرایەوە و هاتوچۆ ئاسایى بووەتەوە.
لە شەوى رابردوووەوە تا کاتژمێر 10:00ـى ئەمڕۆ، هاتوچۆکردن لە زینى وەرتێ پەکى کەوتبوو.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وت،”دواى ئەوەى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى سۆران بەفرەکە راماڵرا، هاتوچۆکردن لە رێگاى زینى وەرتێ دەستى پێکردووەتەوە”.
داواش دەکات، شۆفێران بە وریاییەوە لێخوڕین بکەن، چونکە لە شەودا مەترسى بەستن هەیە.
زینى وەرتێ رێگایەک یەکسایدى لۆفاولۆفى شاخاوییە، ئیدارەى راپەڕین و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە وەرزى زستاندا ناوە ناوە بەهۆى بەفربارینەوە دادەخرێت