شەڕە تۆپەڵ گەرمە و کەس بەکەسە

هاوڵاتیان بۆ چوونەناو بەفر خۆیان گەیاندووەتە چیای کۆڕەک

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەگەرچی بەفر سەرماوسۆڵەی بەدواوەیەوە و هەندێک جاریش کێشە و گرفت بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات، بەڵام خۆشیشی هەیە و مایەی ئاوەدانییە، ئەمڕۆ هەینی گەشتیارێکی زۆر روویان لە چیای کۆڕەک کردووە و بە چوونەناو بەفر و شەڕە تۆپەڵ جەوێکی خۆشیان بۆ خۆیان خوڵقاند.

خێزانێک لە کۆیەوە خۆیان گەیاندووەتە چیای کۆڕەک و جەوی شەڕە بەفرەکەیان گەرمە و هەر کەسێك قسە بکات بە هەموویان تۆپەڵە بەفری لێ دەدەن، بۆ مایکی 964 دەڵێن، “جەوی ئێرە زۆر خۆشە”.

دانا بەکر، گەشتیارە و دەڵێت، “لە کۆیەوە هاتوین، ساڵانە لە هەر شوێنێک بەفر ببارێت بە خێزانی دەچینە ئەوێ و لە جەوی خۆشی خۆمان ناکەوین”.

دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، ئەم دوو رۆژەش لە هەندێک ناوچە بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سۆران کار بۆ گەشتیاری زستانە دەکات

سۆران کار بۆ گەشتیاری زستانە دەکات

چیای کۆڕەک سپی بووە و گەشتیاریشی لێ نابڕێت

چیای کۆڕەک سپی بووە و گەشتیاریشی لێ نابڕێت