گرافیک؛ 964+
پێشتر بۆ ئه‌سپه‌كانیان دروستكرد
له مه‌خمور ناسنامه بۆ مه‌ڕ و بزن و مانگاش دروستده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى مه‌خمور داوا له ئاڵداره‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌كات بچنه لاى موختارى گونده‌كانیان فۆڕمێك وه‌ربگرن بۆ مه‌ڕ و ماڵاته‌كانتان پڕی بكه‌نه‌وه، پێشتریش هه‌مان كار بۆ تۆماركردنى ئه‌سپه‌كانى سنوورى مه‌خمور كرا و ناسنامه و پاسپۆرتیان بۆ دروستكردن.
ئه‌مجاره دروستكردنى ناسامه مه‌ڕ، بزن و مانگا ده‌گرێته‌وه.
مه‌ڕوان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، فۆڕمه‌كه به‌سه‌ر هه‌موو ئاژه‌ڵداره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و پێویسته ئه‌وانیش زانیاری ورد و ته‌واو له فۆڕمه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه.
وتیشی “پێدانی زانیاری تەواو دەربارەی ئاژەڵەکان دەبێتە هۆى دەستەبەرکردنی هەموو مافێك بۆ ئاژەڵداره‌كان به‌تایبه‌تیش لە کاتی روودانی هەر کارەساتێکی نەخوازراو به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانیان، گواستنەوەیان له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه و وه‌رگرتنى ئالیک”.
گه‌وڕ و هۆڵ و شوێنه‌كانى به‌خێوكردنى ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ش به ناونیشانه‌كانیانه‌وه تۆمار ده‌كرێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له سنوروه‌كه‌یان 87 ئاژه‌ڵدار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى تۆمار كراون و به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش كه لایانه نزیكه‌ى پێنج هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ، بزن و مانگا له مه‌خمور هه‌یه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش کشتوکاڵی قه‌زاى مەخمور، ئاگادارى خاوه‌ن ئه‌سپه‌كانى سنووره‌كه‌ى كرده‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى ناسنامه و پاسپۆرت بۆ ئه‌سپه‌كانین دروستبكرێت كه ژماره‌یان ته‌نیا 10 ئه‌سپه.
بڕیارى تۆماركردنى ئاژه‌ڵه‌كان و دروستكردنى ناسنامه بۆیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقه‌وه‌یه و كشتو‌كاڵى نه‌ینه‌واش مخمورى راسپاردووه ئه‌م كاره بكه‌ن.
له سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رژمێری ئاژه‌ڵان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك بۆ 964 دووپاتی كرده‌وه كه له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه نییه، بۆ ئه‌م سه‌رژمێرییه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو كه پێشتر پڕۆژه‌یه‌كی عێراقی بۆ سه‌رژمێری گشتى ئاژه‌ڵان له ته‌واوى عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام ماوه‌ى 10 ساڵه وه‌ستاوه و هۆكاره‌كه‌شی سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕ له‌دژى داعش بووه و تاوه‌كو ئێستاش ده‌ستى پێنه‌كراوه‌ته‌وه.