چەند دیمەنێکە سەردانی تیمەکان... وێنە ؛ بەرگری شارستانی سۆران.
"زۆربه‌یان پابه‌ندبوونیان باش نییه"
به‌رگریى شارستانیى سۆران شوێنكاره‌كان پابه‌ندى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانیى سۆران یه‌ك به‌یه‌كى شوێنكاره‌كانى ناو بازاڕى سۆران ده‌گه‌ڕێن و پابه‌ندیان ده‌كه‌ن به‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى بۆ سه‌لامه‌تى خۆیان پیشه‌كه‌یان هه‌یه، وته‌بێژه‌كه‌شیان ده‌ڵێت “زۆربه‌یان پابه‌ندبوونیان باش نییه”.
ئه‌وه‌ى به‌رگریى شارستانى لێی ده‌پرسێته‌وه بۆ رێگریكردنه له شۆرتى كاره‌با، ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ناو ئه‌م شوێنكارانه‌دا.
رائید ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگریى شارستانیى سۆران به 964ـى راگه‌یاند به‌پێی ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌ى ئه‌نجامیان داوه زۆربه‌ی شوێنكاره‌كان مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانیان و كار‌و پیشه‌كه‌شیان.
وتیشی “ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌یه كه‌موكوڕییه‌كانى ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و به راپۆرتێك ده‌یده‌ینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پێویسته ئه‌وان به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێی بكه‌ن”.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش تیمه‌كانى هۆشیارى به‌رگریى شارستانیى سۆران، چه‌ند قوتابخانه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه له رێگه‌ى سیمیناره‌وه ئەرک و پیشەی بەرگری شارستانیان بە گشتی و هۆکارەکانی ئاگر و چۆنیەتی خۆپاراستنی لێی و ئاشناکردنی ئامێرەکانی ئاگر کوژێنەوەی دەستی ئاشناى مامۆستا و قوتابیان کرد.