پلەی گەرما دەچێتەوە ژێر سفر

لەگەڵ موچە بەفر و بارانەکەش گەیشت

964+

شۆڕش قادری

لەگەڵ هاتنی موچە، بەفر و بارانەکەش گەیشت و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، بەڵام سەرما و سۆڵەشی لەگەڵدایە، بۆیە پێدەچێت ناچاربن نیوەی موچەکەتان بۆ کڕینی نەوت و پێداویستییەکانی گەرما خەرج بکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 5.2.2025 کەشەکە هەوری تەواو دەبێت و لەنیوەرۆدا نمەباران و باران بارینی پچڕ پچڕ لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکات و لە درەنگانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە زیاد دەکات.

سبەی پێنجشەممەش، بارستە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفربارین روو لە ناوچە سنوریی و شاخاوییەکان دەکات و لە ناوچەکانی دیکەش باران  دەبێت کە لە هەندێک شوێن بایەکی توندی لەگەڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە رۆژی هەینی لاواز دەبێت بەڵام پلەی گەرما پێنج بۆ حەوت پلە نزم دەبێتەوە و بەتایبەت نزمترین پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و سەنتەری شارەکان لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 10 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

سبەینێ خۆتان ئامادە بکەن بەفر و باران دەبارێت

سبەینێ خۆتان ئامادە بکەن بەفر و باران دەبارێت

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە