دەریاچەكەی پاركی ئازادی چی لێهات؟
رێژەی سەوزایی لە سلێمانی خەریكە دەگاتە ستانداردی جیهانی
+964
دیلان محەمەد جەزا
بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی دەڵێت، رێژەی سەوزایی لە سلێمانی 19%ی تێپەڕاندووە و خەریكە دەبێتە 20% و ستانداردی جیهانی.
بەهرۆز سالار ئەمڕۆ چوارشەممە 5.2.2025 لە لێدوانێكدا بۆ 964 ئەوەی خستەڕوو شاری سلێمانی نزیکبووەتەوە لە رێژەی ستانداردی جیهانی بۆ سەوزایی و لە ساڵی 2024 دا زیاتر لە 132 هەزار دار و دەوەنیان چاندووە.
وتیشی، 135 هەزار نەمامیش لە نەمامگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرهەمهێنراون.
سەبارەت بە دەریاچەکەی پارکی ئازادییش، بەهرۆز سالار رایگەیاند، تا ئێستا دەریاچەكە تەواو نەكراوە و کۆمپانیای جێبەجێکار چاوەڕوانن کەشوهەوا جێگیر ببێت، تا کاری تێدا بکەن و ئەمساڵ ئاو گل ناداتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا