هاتوچۆی هەڵەبجە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشێت
لە زیادکردنی ئاشکرادا
هاتوچۆی هەڵەبجە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشێت
964+
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دەست بەسەرداگیراو لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووتەوە، “ئاماژە بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ( 600 ) لە 8.1.2025 پەسەندکردنی کۆنوسی لیژنەی خەمڵاندنی وەزارەت / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، هەڵدەستین بە فرۆشتنی کۆمەڵێک ماتۆڕسکێلی دەست بەسەرداگیراو”.
راشیگەیاندووە، هەرکەس ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.
زیادکردنەکە لە کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 10.2.2025 لە بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی بە راگەیاندنی هاتوچۆی هەڵەبجەوە کرد، بەڵام کەس ئامادە نەبوو لەسەر ئەو پرسە قسە بکات.