لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێک

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جێبەجێکردنی سێ یاسای راگرت

964+

ژێوار خدر

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بە یەک پاکێج پەسەند کرابوون، یاساکانیش بریتین لە لێبوردنی گشتی، یاسای هەموارکردنی باری کەسێتی، هەمواری دووەمی باری کەسێتی و یاسای گێڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.2.2025 دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری قازی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی، جێبەجێکردنی یاساکانی لێبوردنی گشتی، هەمواری باری کەسی و گێڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان راگیراون، هەتا یەکلاکردنەوەی ئەو داوایانەی لەسەریان تۆمارکراون.

ئەمەش لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێکی عێراق بووە کە داوایان دژی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکردووە و دەڵێن، سەرۆکی پەرلەمان کارێکی نایاسایی کردووە کە هەرسێ یاساکەی پێکەوە خستووەتە دەنگدانەوە.

دادگای باڵای فیدراڵی: رووبەڕووی هێرشی میدیایی بووینەت...

دادگای باڵای فیدراڵی: رووبەڕووی هێرشی میدیایی بووینەتەوە