كورته په‌یامێك له تۆڕى (ئێكس)ەوە
ئه‌مریكا داواده‌كات لێپرسینه‌وه له تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر بكرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌سه‌ر هێرشه درۆنییه‌كه‌ى سه‌ر كێلگه‌ی غازی كۆرمۆر له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاته‌ده‌نگ و داواى له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، لێپرسینه‌وه له تاوانبارانی ئه‌و هێرشه بكات.
باڵیۆزخانەکە له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “هێرشی سەر کێڵگەی غازی كۆرمۆر شەرمەزار دەکەین”.
هه‌ر له‌و په‌یامه كورته‌یدا داوای لە حکومەتی عێراقى كردووه، لێپرسینەوە لە تاوانباران بکات.
كاتژمێر 07:05ـی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 1.2.2025، هێرشێكی درۆنی خۆكوژ ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرا و ئه‌وكاتیش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر – سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌و درۆنه‌ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ئاڕاسته‌ى كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرابوو، له ناوچه‌ی به‌شیر و له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانه‌وه ئاڕاسته كراوه.
لای خۆیه‌وه كۆمپانیای دانه‌غاز رایگه‌یاند كه هێرشه درۆنییه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و زیانی ماددیش به‌ر كێڵگه‌كه نه‌گه‌یشتوه.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمیش بێده‌نگ نه‌بوو، ئه‌ویش دووپاتی كرده‌وه بێ زیان بووه و وتیان، “بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت”.