خۆشناوه‌كان ده‌ڵێن "په‌نگر كه‌وت"
له بالیسان به‌م زستانه ده‌ركه‌وتنى كرمێك مژده‌ى به‌هارى هێناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كه‌میى بارانبارین له‌مساڵدا، له ئێستاوه كه له وه‌رزى زستانداین، نیشانه‌كانى هاتنى وه‌رزى به‌هار ده‌ركه‌وتوون، له سنوورى ناحیه‌ى بالیسانى دۆڵى خۆشناوه‌تى جۆره كرمێك ده‌ركه‌وتووه، كه به شێوه سروشتییه‌كه‌ى له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هار ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش له سنوورى هه‌ڵه‌بجه وابڵاوكرایه‌وه، كه به‌شێك له داره‌كان چرۆیان ده‌ركردووه.
ئه‌حمه‌د مستەفا زەكى، مامۆستا و دانیشتووى ناحیه‌ى بالیسان به رێكه‌وت سه‌ردانى باخچه‌یه‌كی ره‌زى ترێ ده‌كات، ده‌بینێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌و كرمه ده‌ركه‌وتووه، كه پێویسته له سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هاردا ده‌ربكه‌وێت.
مامۆستا ئه‌حمه‌د به 964ـى وت، هه‌رگیز ئه‌م جۆره كرمه له وه‌رزى زستانان ده‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه له‌گه‌ڵ كه‌شی سارد ناكۆكه و ده‌رناكه‌وێت.
وتیشی “قسه‌ى باوى دۆڵى خۆشناوه‌یتى ئه‌وه‌یه، ساڵانه ئه‌م كرمه له به‌هاران ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ڵێن (په‌نگر كه‌وت) واتا سه‌رما شكاوه، به‌ڵام پێمان سه‌یره ئێستا، كه زستانه، ده‌ركه‌وتووه”.
كرمه‌كه به ره‌نگه‌كانى ره‌ش، قاوه‌یی و زه‌رد خۆى ده‌نوێنێت و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنیشیدا جۆره ته‌ونێكی باریكى به بریقه له‌و شوێنه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه، كه لێی ده‌ركه‌وتووه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش، له سنوورى هه‌ڵه‌بجه وا بڵاوكرایه‌وه، چه‌ند جۆرێك له دار به‌م زستانه چرۆیان كردووه.
تەیمور حه‌سه‌ن غه‌فوور، كه پسپۆڕى زینده‌وه‌رزانى و خوێندکاری دیبلۆمی باڵایه له كۆلیژى زانستى زانكۆى سلێمانى، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى وێنه‌ى دارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه چرۆى لێ ده‌ركه‌وتووه.
ته‌یمور نووسیویه‌تى “ئەو گۆڕانە ژینگەیانەی بەسەر جیهاندا هاتووە، بە تایبەت ئەم ناوچەی ئێمە، رۆژ بە رۆژ مەترسییەکانی دەردەکەون، وا ئێستا لە ناوەڕاستی زستانداین، کەچی چوالەکان گوڵ دەکەن و تووەکان گەڵا دەکەن”.
ده‌شڵێت “ئێستا وەرزی زستان و بەهار تێکەڵبوون، ئەگەر رێکەوتی ئەو رۆژە نەزانی بە ئەستەم دەزانی کام وەرزیانە، بەهاری وەک هاوین وشک و بێ‌باران و هاوینیشی گەرمتر و وشکتر و پایزیشی ئەگەر گەڵای هەندێ لە درەختەکان نەوەرێ، ئەویش ناناسیتەوە”.