بەهۆی بایکۆتی پزیشکانەوە
بەشی نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت وەستاوە و هیچ نەشتەرگەرییەک ئەنجام نادەن
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
ماوەی دوو رۆژە پزیشکانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لەسەیدسادق بایکۆتی نەخۆشبینینیان کردووە، بەهۆی زیادکردنی کاتی دەوام و گۆڕینی بەڕێوبەرەکەیانەوە و کەسیان دەوام ناکەن.
فەرەج حەمەئەمین، کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت بە 964ـی وت، ”ئێمە نزیکەی 50 پزیشکمان هەیە، ماوەی دوو رۆژە سەرجەم پزیشکانی نەخۆشخانەکە بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەوام ناکەن، جگە لە بەشی فریاکەوتن، هەموو بەشەکانی دیکە بێ پزیشکن و دوو رۆژە هیچ نەشتەرگەرییەک لەنەخۆشخانە ئەنجام نەدراوە.”
بەپێی ئەو لیستی داواکاریانەی پزیشکەکان خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، ئەوان داوا دەکەن پزیشکێک بکرێت بە بەڕیوەبەر کە دەوامەکەی لە هەمان نەخۆشخانە بێت و بە رەزامەندی سەرجەم پزیشکان و کارمەندان نەخۆشخانەکە دابنرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر