راپەڕین

دوو داربڕ بە ئۆتۆمبێلەوە دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو هاوڵاتی لە سنووری راپەڕین بە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە كەوتنە دەست پۆلیسەوە، كە داریان بڕیوەتەوە و ئۆتۆمبێل و دارە بڕاوەكانیشیان لێ گرتوون.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئەمڕۆ یەكشەممە 2.2.2025 رایگەیاند، لە سنوورى پشدەر دوو هاوڵاتییان دەستگیر كردووە، كە داریان بڕیووەتەوە.

لەمبارەیەوە ئاماژەیان بەوە كردووە، مەفرەزەیەکیان لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیسێوە دەرچوون بۆ سنوری بنکەکەیان و ئەو دوو هاوڵاتییەیان دەستگیر كردووە، كە داری سروشتییان بڕیوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبێلەكەیان و ئەو دارانەی بڕیبوویانەوە، دەستی بەسەرداگیرا.

پۆلیسی دارستان و ژینگی راپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ئەو كەیسە كراوەتەوە و رادەستی دادوەر كراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی رێـکاری یاسایی.

لەسەر راوکردن و داربڕین پێنج کەس دەستگیرکران

لەسەر راوکردن و داربڕین پێنج کەس دەستگیرکران