دروستکردنی رەمپایەک بۆ دەرگای دووەمی هەواری شار - وێنە: هەژماری هەواری شار
کار بۆ دروستکردنی دەکرێ
رەمپایەک دەرگای دووەمی هەواری شار دەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ گەشتن بە دەرگای دووەمی هەواری شار کار بۆ دروستکردنی رەمپایەک دەکرێ، رێگاکە کارئاسانی دەکات بۆ ئەو گەشتیارانی پارکەکە کە تەنیا دەرگای سەرەکی بۆ هاتنە ناو پارکەکە بەکارنەهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2.2.2025 کارەکانیان بەردەوام بووە، ئەو رێگەی دروستدەکرێ، شەقامی سنە بە پارکی ئۆتۆمبێلەکانی هەواری شار دەگەیەنێت.
ستافی پارکەکە، خشتەکانی رێگەکەیان هەڵگرتووە، ئامادەکاری دەکەن تا بە خۆڵ و چەو رێگەکە رێکاری بکەن و دواتر کاری رشتن ئەنجام بدەن، و رەمپای گەیشتن بە دەرگای دووەم کە دەکەوێتە سەر تونێلی پێشڕەو تەواو بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینویەتی ئیدارەی پارکی هەواری شار باسی لەوەکردووە، بە تەواوبوونی رەمپاکە، دەبێتە هۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ سەردانیکەرانی کە دێن بۆ پارکی هەواری شار لە دەرگای دووەمی پارکەکەوە کە دەکەویتە سەر شەقامی دووسایدی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو.
وێنەی کارەکانی دروستکردنی رەمپاکە؛