وێنەی عەزام کوردی.. لە فەیسبووکەکەی وەرگیراوە.
به‌هۆشی نه‌خۆشییه‌وه
نووسه‌رێكى دیارى كوردى یه‌مه‌ن كۆچی دوایی كرد
964+
فەرهاد حەسەن
عه‌زام ئه‌لكوردى، یه‌كێك له دیارترین نووسه‌رانى كوردى وڵاتى یه‌مه‌ن به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد و له شارى ماره‌ب پرسه‌كه‌ى بۆ داندراوه.
عه‌زام عه‌بدوسه‌لام عه‌لى كوردى، تەمەن 31 ساڵ، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه جگه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له رۆژنامه و ماڵپه‌ره‌كانیش وتارى جیاوازى بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌یش له‌سه‌ر دۆخى كوردانى وڵاتى یه‌مه‌ن.
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى رۆژنامه‌ى 26 سێپته‌مبه‌ر و ئه‌ندامى رێكخراوى یه‌كێتى جیهانیی كوردی تاراوگه بووه، كه رێكخراوێك بووه نوێنه‌رایه‌تى كوردى له‌ته‌واوى وڵاتان لێ كۆكراوه‌ته‌وه.
عه‌زام جه‌رادى ئه‌لكوردى، كه‌سی نزیكى عه‌زام، به 964ـى وت كۆچی دوایی به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه بووه كه ماوه‌ى دوو مانگه پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت و ئه‌مڕۆش كۆچی دوایی كردووه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌سوكار و زۆربه‌ى خزمانى له شارى مارەبن بۆیه پرسه‌كه‌ى له‌و شاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئامادەنەبوونی دایک و باوکی کە لە گوندێکی ئەو شارە دەژین، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى نانێژرێت و سبه‌ى له گۆڕستانى گه‌وره‌ى مارەب بە ئامادەبوونی دایک و باوکی ده‌ینێژن.
گرووپێكی واتسابی بۆ چه‌ند خێزانێكی كورد دانابوو كه تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام زانیاری و بابه‌تیان تێدا ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ئه‌و بابه‌ت و وتارانه‌ى كه عه‌زام له‌ماوه‌ى رابردوو بڵاویكردوونه‌ته‌وه جگه له دۆخی وڵاتی یەمەن و مێژووى كوردانى ئەم وڵاتە، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌سه‌ر ته‌واوى كورد له هه‌موو پارچه‌كان وتاری بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێرەی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، بوونى كورد له وڵاتى یه‌مه‌ن، بۆ سه‌رده‌مى سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یوبى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ سوپاكه‌ى چوونه‌ته ئه‌م وڵاته و له‌وێ جێگیر بوونه، به‌تایبه‌تیش كه تۆران شا، برا گه‌وره‌ى سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆكایه‌تى سوپاكه‌ى بۆ ئه‌م وڵاته كردووه، به‌پێی قسه‌ى عه‌زام كوردى، به‌شێكی دیكه‌ى كورد له سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كانه‌وه چوونه‌ته ئه‌م وڵاته.