لە کەرکوک

کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کرێکارێکی لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی شۆرجەی کەرکوک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 1.2.2025 کرێکارێکی تەمەن 32 ساڵ لە کاتی بۆیاغکردنی ماڵێک لە گەڕەکی شۆرجە و بەدیاری کراوی لەنزیک یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، پاشان تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک.

سەرچاوەیەک لە هۆبەی پزیشکی دادی کەرکوک بە 964ـی وت، لەلایەن بنکەی پۆلیسی عروبەوە تەرمی کرێکارێک گەیشتووەتە بە هۆبەکەیان.

وتیشی ،کرێکارەکە سەرقاڵی بۆیاخکردنی ماڵێک بووە بەهۆی تەزووی کارەباوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە،  کرێکارەکە ناوی حەیدەر عەباسە و تەمەنی 32 ساڵە و لەنەتەوەی عەرەبە و خەڵکی پارێزگای دیالەیە ماوەی چەند ساڵێکە ئاوارەی شاری کرکوکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ئامار لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ ئەوە سێیەم کرێکارە لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدابێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمساڵ 60 کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لە دەستداوە

ئەمساڵ 60 کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لە دەستداوە