کێ مافیان دەپارێزێت؟
ئەمساڵ 60 کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لە دەستداوە
964+
هۆگر عەدنان
بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆپارێزی و پابەندنەبوونی کرێکارەکان لە کاتی کارکردن، رێژەی قوربانیان روو لە هەڵکشانە و بە پێی ئاماری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی، ئەمساڵ شەست کرێکار گیانیان لە دەستداوە
ئەندامێکی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کوردستان بۆ 964 ،” ئەم ساڵ زیاد لە 60 کرێکار گیانیان لەدەست داوە، پارێزەرێکیش دەڵێت، ” لە کوردستان یاسایەکی باشمان نییە بۆ وەرگرتنی مافی کرێکاران لە حاڵەتی نەخوازراودا”.
له ژێر ناونیشانی “بهرهو ژیانێكی باشتر بۆ كرێكاران”، ئهمڕۆ پانێلێك له قهزای بازیان بهڕێوهچوو.
بەشدار حەسەن پارێزەر لە دوای پانێلەکە، بە 964وت” بە داخەوە تا ئێستا یاسایەکی باشمان نییە بۆ ئەوەی مافی کرێکارەکان وەربگرین، لە کاتی حاڵەتی نەخوازراودا، ئەوەی هەیە یاسای ژمارە 70 ساڵی 1987ە، بەڵام بۆ ئەم سەردەمە دەتوانین بڵێین وەک پێویست نییە و ناگونجێت.
بەشێک لەو کرێکارانەی دەبنە قوربانی و کەسوکارەکەشیان ناتوانن مافیان وەربگرن، ئەمەش بە هۆی نەبوونی گرێبەستی کارە لە نێوان کرێکارو خاوەنکاردا.
“هەروەها دەڵێت،”تا ئێستا نەمبیستوە لە رێگەی یاسا و دادگاوە کرێکارێک دوای مردنی لەسەر کارەکەی خێزانەکەی توانیبێتی ماف لە خاوەنکارەکەی وەربگرێت
پێداچوونەوە : شاخەوان عومەر