ئەمڕۆ هەور ئاسمان دەگرێت
رەوشی سەقا
هەورە بەڵام باران نابارێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هەرچەندە هاوڵاتیان بە گشتی و جوتیاران بە تایبەتی، چاوەڕێی مژدەی خۆشی بارانبارینن، بەڵام بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پلەكانی گەرما كەمێک نزم دەبنەوە و ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، بەڵام جارێ باسی بارانبارین نییە.
بەپێی ئەو راگەیاندراوەی وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەممە 1.2.2025 بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزیكەی وەك پلەكانی دوێنێ دەبێت، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت بە خێرایی 10 تا 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، مەوداى بینینیش لە نێوان 8 تا 9 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر: 18
سلێمانی: 17
دهۆک: 18
کەرکوک: 19
زاخۆ: 17
هەڵەبجە: 18
حاجی ئۆمەران: 3
سۆران: 15
گەرمیان: 21