• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
“گرێبەستى کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم یاسایین”

کێڵگەیەکى نەوت لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: ئاژانسەکان

هەوڵەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق بێ ئەنجام بوون

“گرێبەستى کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم یاسایین”

964+

وریا فەتاح

دادگاى پێداچوونەوەى عێراق، جەختیکردەوە کە گرێبەستەکانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان یاسایین و هەوڵەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق، بەبێ ئەنجام مانەوە.

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم بڵاوى کردەوە، دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانەلێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بڕیارەکانی دادگای کەرخ، کە دوابەدوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان دەرچووبوو، دادگای کەرخ دوای ماوەیەکی زۆر لە چەندین جار دادبینی لە بەرژەوەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی پێشووی خۆی دا.

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان باسى لەوەشکردووە، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ دووبارە تانەی لە بڕیارەکان دا، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاری دایەوە بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ.

دەشڵێت: لە رووی یاساییەوە یەکلابووەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کارا و دروستن.

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردە؛ نەوتى هەرێم چاوى لە دەنگى پ...

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردە؛ نەوتى هەرێم چاوى لە دەنگى پەرلەمانتارانە

ئۆتۆمبێلێک لە بارزان سووتا

دیمەنی ئۆتۆمبێلە سووتاوەكە. فۆتۆ: بەرگریی شارستانیی سۆران

هۆكارەكەی نادیارە

ئۆتۆمبێلێک لە بارزان سووتا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئۆتۆمبێلێک لە كۆمەڵگەی وڵاتژێری لە دەڤەری بارزان ئاگری گرت و وێنەكان دەریدەخەن، ئۆتۆمبێلەكە بە تەواوی سووتاوە.

بەرگریی شارستانیی سۆران ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 ئاماژەی بەوە كرد، ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا، لە کۆمەڵگەی وڵاتژێری لە بارزان سووتاوە و هۆكاری سووتانەكەشی نادیارە.

سەرچاوەكە دەڵێن، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی بەرگریی شارستانیی بارزان، گەیشتنە شوێنی ئاگرکەوتنەوە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، هیچ زیانێكی گیانییش نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

ئاگر لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کەوتەوە

ئاگر لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کەوتەوە