لەسەر کارەکەى

رێکارێکى گرنگ بۆ پاراستنى کرێکاران دەگیرێتەبەر

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى رێکارێکى نوێ بۆ پاراستنى کرێکاران دەگرێتەبەر، داواش لە هەروو وەزارەتى ناوخۆ و تەندروستى و ئەنجومەنى دادوەرى دەکات، لەکاتى بەربوونەوەى ئیفاد لە کرێکار وەربگیرێت و بکرێت بە راپۆرت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردووەتەوە، بە مەبەستى پاراستنى مافەکانى ئەو کرێکارانەى لە کاتى کاردا، تووشی رووداو دەبن و بەهۆیەوە دووچارى پێکان یان مردن دەبن، بە نوسراوێک داواکارییەکیان بۆ هەریەک لە ئەنجوومەنى دادوەرى، وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى تەندروستى ئاگادار بەرز کردووەتەوەو دوو داواکارییان خستووەتەڕوو کە ئەمانەن:

1. لە کاتى چارەسەرکردنى کرێکار لە نەخۆشخانەکان، راپۆرتى پزیشکى تایبەت ئامادە بکرێت، هەروەها گوتە (ئیفادە) لە کرێکارەکە وەربگیرێ و ئەگەر دەرکەوت لە کاتى کاردا دووچارى پێکان بووە، ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتى کار و بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکرێتەوە.

2.  بە هەمان شێوە ئەو کرێکارانەى بەهۆى کار گیانیان لەدەست دەدەن، بە راپۆرتێک هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاماژەپێکراو ئاگادار بکرێنەوە.

“ئەم هەوڵە یەکێکە لە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی کرێکار لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان بۆ گرتنەبەرى رێکارى پێویست بەمەبەستى پاراستنى مافەکانى ئەو کرێکارانەى دووچارى رووداو دەبنەوە لە کاتى کاردا”، کارو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى وادەڵێت.

لیژنەیەک لە سەلامەتی و تەندروستی کرێکارانی کارگەکان د�...

لیژنەیەک لە سەلامەتی و تەندروستی کرێکارانی کارگەکان دەکۆڵنەوە