به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى گۆشت و ئێسقانیان بۆ دابین ده‌كات
مامۆستا جیهان 18 ساڵە خزمەت بە سەگە بێلانەکانى سلێمانى دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژنێكی ئاژه‌ڵدۆست له سلێمانى ماوه‌ى زیاتر له 18 ساڵه كارى خزمه‌تكردنه به سه‌گى بێلانه، رۆژانه له‌ملاوئه‌ولای بازاڕ گۆشت و ئێسقانیان بۆ كۆده‌كاته‌وه و پێیان ده‌دات.
ئه‌م ئاژه‌ڵدۆسته، ناوى مامۆستا جیهان وەسمان محه‌مه‌ده، به‌رێكه‌وت رێكخراوێكی ژینگه‌پارێزى له‌نزیك هه‌واره‌به‌رزه‌ى سلێمانى، لە نزیک شەقامی شەست مەتری ده‌یبینێت، له‌كاتێكدا كه خزمه‌ت به سه‌گه بێلانه‌كان ده‌كات.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه، به 964ـى وت، به‌نیاز بوون له سلێمانییه‌وه بچنه شارباژێڕ، به‌ڕێكه‌وت ئه‌و ژنه‌یان له‌و شوێنه بینیوه و دواى ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و خۆناساندیان، داویان لێكردووه به ڤیدیۆ ئه‌م كاره‌ى تۆمار بكه‌ن و ئه‌ویش له‌لای ئاسایی بووه.
وتیشی “رۆژانه به ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزه‌وه ئه‌م كاره ده‌كات و له‌هه‌ر كوێیه‌كى سلێمانى سه‌گى بێلانه هه‌بێت ئه‌م مامۆستایه له‌وێیه”.
مه‌عروف، عومەرى براى له‌گه‌ڵ ده‌بێت، ئه‌م ده‌كاته وێنه‌گر و خۆیشی وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك پرسیار ئاڕاسته‌ى ئه‌م ئاژه‌ڵدۆسته ده‌كات، كه ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان له‌ڤیدیۆكه‌ى سه‌ره‌وه داندراوه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، مامۆستا جیهان هەر لە منداڵیەوە ئاشنایەتی هەبووە لەگەڵ ئاژەڵان، بە تایبەتیش سەگ و پشیلە و زیاتر لە 18 ساڵە خواردن دەدات بە سەگ و ئاژەڵی بێلانە.