خۆی کێشاوە بە کۆپتەرێکدا
لە واشنتن بە رووداوی فڕۆکە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە
964+
توانا نەقی
دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا 18 تەرم لە رووباری پۆتۆماک دەرهێنراونەتەوە.
سەرچاوە ئەمریکیەکان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز پشتڕاستیان کردووەتەوە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە 18 تەرم دۆزراونەتەوە.
رووداوەکە لە فڕۆکەخانەی رۆناڵد ریگان لە وشنتن دی سی روویداوە گوایە فڕۆکەیەکی نەفر هەڵگر لە کاتی نیشتنەوەی خۆی کێشاوە بە هێلیکۆپەترێکدا.
سەرۆکی تازەی ئەمریکاش دحناڵد ترامپ لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و دواتر قسەی دەبێت لەو بارەیە