دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو له به‌غدا ... وێنه: واع.
له كۆبوونه‌وه‌كه شه‌وى رابردوو كۆده‌نگبوون
سودانی و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان: به‌زووترین كات بودجه‌ى 2025 په‌سه‌ندبكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌عێراق، بڕیاردرا به‌زووترین كات پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2025 په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌م كۆده‌نگییه‌ش له كۆبونه‌وه‌كه‌ی شه‌وى رابردووى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان دروستبوو، چونكه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێت، پێشتر به‌هۆی رازی نه‌بونی به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ى دواخرا.
د. نه‌رمین مەعروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌ش له په‌رله‌مانی عێراق له فه‌یسبوكه‌كه‌ى نوسیویه‌تی، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه بوو تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌شڵێت “سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان هاوهه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیران بوون له گرنگی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری ماده‌ی 12ی یاسای بودجه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دانیشتنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”.
پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له مانگی تشرینی دووه‌می 2024 نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كرا، له لیژنه‌ی دارایییش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، بڕیاربوو له دانیشتنی 21.1.2025 ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی رازینه‌بونی هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه لابرا.