"نامە دەنێرن یان دەچن"

بە فێڵی پێدانی موچە؛ لە خانەقین پارە لە خەڵک وەرگیراوە

964+
ڕاژان باجەڵان – خانەقین

ماوەیەکە، ژمارەیەک گروپ و خەڵک دروست بوون لە خانەقین و شارەکانی دەوروبەری، بە بیانووی ناو نووسینی هاوڵاتیان بۆ موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق پارە لە خەڵک وەردەگرن.

ئەو گروپانە لە رێگەی نامەی ماسنجەر و هەندێک جار تەلەفۆن و هەندێکیش لە ناو گەڕەکەکان خەڵک وا تێدەگەیەنن، کە بەپێدانی بڕێک پارە دەتوانن ناونووسی خەڵک بکەن بۆ وەرگرتنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی، کەچی ئەوەیان دورە لە راستی و داوا دەکەن کە هاوڵاتیان بڕوایان پێ نەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025، فراس مەجید جاف، بەرێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی خانەقین بە 964ی وت، جگە لەو کەسانەی کە ساڵانێکە موچە وەردەگرن، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە تەواوی عێراق زیاتر لە ساڵێکە چاوەڕێی هاتنەوەی ناوەکانیان دەکەن لەگەڵ ئەوەی تەواوی زانیارییەکانیان لە سیستەمەکە جێگیرکراوە لە وەزارەت.

بەڵام، بە قسەی ئەو بەڕێوەبەرە، تا ئێستا وەزیری چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەریان دەرنەکردووە و ئەوەش بووە بەهۆکاری ئەوەی هەندێک “گروپی نەفس نزم فێڵ” لە خەڵک بکەن.

جێی ئاماژەیە، لە خانەقین نزیکەی حەوی هەزار و 500 کەس، مانگانە موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن و زیاد لە نۆ هەزار، کەس چاوەڕێی بڕیاری وەزیر دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی موچە بۆیان.

گەنجێک عەترێکی بەناوی خانەقینەوە دروست کردووە

گەنجێک عەترێکی بەناوی خانەقینەوە دروست کردووە