کردوویەتی بە براند
گەنجێک عەترێکی بەناوی خانەقینەوە دروست کردووە
راژان باجەڵان – خانەقین
ئیبراهیم زەنگەنە کە ساڵانێکە لە ناو بازاڕی خانەقین کە بە تاریکە بازاڕ ناسراوە سەرقاڵی فرۆشتن و دروستکردنی عەترە ئەمجارە عەترێکی دیزاین کردووە کە لە دەرەوەی عێراق دروستدەکرێت بە ناوی “خانەقین”.
ئیبراهیم زەنگەنەی بۆن فرۆش بە 964ـی وت، ئەم عەترە لە سویسرا دروستدەکرێت و باقی پێداویستیەکانی تری شوشە و کارتۆنەکەی لە چەند وڵاتێکی تر دروست دەکرێت و عەترەکە بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ دەبێت و بۆنی باخەکانی ترشەمەنی و دارەکانی دەورووبەری ئەڵوەنی هەیە و لەسەر پاکێتەکەش وێنەی پردەکەی ئەڵوەن هەیە.
عەترەکە لە سەری نوسراوە “ خانەقین لێرەوە چیرۆکەکە دەست پێدەکات “ و نرخی 35 هەزار دینارە و لە ئێستادا لە دوکانەکەی خۆی بەردەستە و زۆربەی خەڵک بۆ دیاری دەیبەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی