دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەی 18 پۆلی لە کەرکوک _ وێنە: پارێزگای کەرکوک
پارێزگا: نموونەیی دەبن
چوار قوتابخانەی 18 پۆلی لە کەرکوک دروست دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بەردی بناغەی دامەزراندنی چوار قوتابخانە لە گەڕەکەکانی کەرکوک دانرا، پارێزگاری کەرکوک دەڵێ، قوتابخانەکان نموونەیی دەبن و هەر یەكەیان 18 پۆلی خوێندن لە خۆ دەگرێت.
لە گەڕەکەکانی، تەپپە، حەجاج، عروبە، رێگەی بەغدا بەردی بناغەی قوتابخانەکان دانرا، وا بڕیارە پرۆسەكە ناحیەی تازە و حەویجەش بگرێتەوە .
لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025 پارێزگای کەرکوک دەڵێت، ئەو خوێندنگەیانەی کە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە لە چوارچێوەی پلانەکانی ئیدارەی کەرکوک و دامەزراندنی خوێندنگەیە لە شوێنی ئەو خوێندنگە كۆنانەی رووخێندراون.
هەروەها، بیناكردنی بەپێی بناغەی شارستانی و نموونەیی بۆ پاڵپشتی كردنی کەرتی پەروەردەیە لە کەرکوک، لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەکەیدا، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگا و یاریدەدەری تەکنیکی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک و بەرپرسی بینای خوێندنگەكان ئامادە بوون.