ئەو ئامێرانەی کە بۆ منداڵانی نابیست لە دهۆک دابینکراوە. فۆتۆ: تەندروستیی دهۆک
رێکخراوێک ئەو کارە دەکات
بە 500 هەزار دۆلار منداڵانی نابیست لە دهۆک چارەسەر دەکرێن
ژووری هەواڵ
رێکخراوێکی نەرویجی بە بەهای 500 هەزار دۆلار پێداویستیی پزیشکی بۆ تەندروستیی دهۆک دابینکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025، د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێکخراوی “ماین”ـی نەرویجی بایی 500 هەزار دۆلار پیداویستی پزیشکی، کە بۆ چارەسەرکی کێشەی بیستن بەکاردێن، دابینکردووە بۆیان.
بە وتەی د. ئەفراسیاب موسا، پێشتریش ئەو رێکخراوە بایی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار پێداویستی بۆ تەندروستیی دهۆک دابینکردووە.
ئەو پێداویستیانەی کە ئەمڕۆ رێکخراوەکە رادەستیکردووە، دەدرێن بەو منداڵانەی کە لە سنووری پارێزگای دهۆک کێشەی بیستنیان هەیە، بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک وای وت.