لە پیرەمەگروون

  نانەواخانەیەک دووکانێکی بەخۆیەوە سووتاند

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە پیرەمەگروون ئاگر لە نانەواخانەیەک کەوتەوە و دووکانێکی دیکەشی بەخۆیەوە سووتاند.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ی وت، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025 لە پیرەمەگروون ئاگر لە نانەواخانەیەك کەوتووەتەوە و جگە لە نانەواخانەکە دووکانێکی دیکەش سووتاوە”.

روونیشیکردەوە، سەرەتا نانەواخانەكە ئاگری گرتووە و دواتر ئاگرەكە پەڕیوەتە دووكانی تەنیشتی كە دووكانێكی نانی بەیانی بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەرزوو ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام دووكانەكان بەتەواوەتی سووتاون و دووكەڵیش چووەتەناو چەند دووكانێكی نزیك لە ئاگرەكە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ناحیەی پیرەمەگروون ئەمشەوی بێ كارەبا بەسەربرد

ناحیەی پیرەمەگروون ئەمشەوی بێ كارەبا بەسەربرد

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی پیرەمەگروونی بێزار کردووە

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی پیرەمەگروونی بێزار کردووە