بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى هەولێر...وێنە: 964+
گەڕان بەردەوامە
هەفتەیەک تێدەپەڕێت و مام ئازاد نەدۆزراوەتەوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ هەفتەیەکى تەواو بەسەر ونبوونى پیاوەکەى بەستۆرەدا تێپەڕیوە و تائێستا نەدۆزراوەتەوە، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆرانیش دەڵێت، ئەگەر دوو رۆژى دیکە نەیدۆزنەوە، گومانەکانیان دەکەن بە مردن و لە رووبارەکان بەدوایدا دەگەڕێن.
رۆژى 22.1.2025، ئازاد مەرعان موسا کە هاوڵاتییەکى تەمەن سەروو 50 ساڵى بەستۆرەیە، لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.
کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”لەرێگەى 25 تیمەوە بەردەوامین لەگەڕان، ئەگەر لە دوو رۆژى دیکە نەمانتوانى بیدۆزینەوە گومانەکانمان دەکەین بە خنکان و لە رووبارەکان بۆى دەکەڕێین”.
روونیشى کردەوە، سروشتى ئاوەکانى سنوورەکە بە شێوەیەکە لە ماوەى هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ ئەکەر کەسێکى تێدا خنکابێت، تەرمەکەى بەدەردەکەوێت.
بە وتەى کاروان میراودەلى، کاتژمێر 11:39 خولەکى بەیانى 22ـى مانگ، مام ئازاد لە دواین کامێراى چاودێرى دەرچووە و لە دواى ئەوە ونبووە، هەر بۆیە تیمەکان هەموو کامێراکانى چاودێرى و شوێنەکانى مانەوەى سەر رێگاکان و مزگەوتەکان بەسەرکردووەتەوە، بەڵام لە هیچ کوێیەک سۆراغى نەبووە.
” تا ئێستا 80%ـى گومانەکان بۆ وونبوونن و 20%ـى بۆ گیانلەدەستدان، ئەگەر لەم دوو رۆژە نەدۆزرایەوە گومانەکان پێچەوانە دەکەینەوە و 80%ـەکە دەکەین بە گیانلەدەستدان و بەچڕى لە رووبارەکان بۆى دەگەڕێین”، کاروان میراودەلى واى وت.
پێشتر دڵشاد حاجى یوسف، كه كهسێكی نزیكى ئهم پیاوه ونبووهیه به 964ـى وت، پێشتر حاڵهتى دهروونى ههبوو، بهڵام ماوهیهكی زۆره چاكبووهتهوه.
كهسوكارى ئهم پیاوه ونبووه ئهم ژماره موبایلانهیان بڵاوكردووهتهوه كه له ههر شوێنێك كهسهكهیان بینى پهیوهندیان پێوه بكهن و ئاگاداریان بكهنهوه:
07504647894
07507912577