لە قەڵادزێ
سێ کەسی یەک خێزان بە فیشەک بریندار بوون
964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ
ئەمشەو نزیک کاتژمێر 11:00ـە لەماڵێکدا لە قەلادزێ سێ کەس بریندار بوون و لەو بریندارانە یەکێکیان برینەکەیان سەختە و دووانەکەی تریش بە سووکی بریندار بوون.
دەروو قادر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەمشەو لەناو خێزانێکی قەڵادزێ بە فیشەک سێ کەس بریندار بوون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئەوان، یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە، دوو کەسی تریش برینەکانیان سووکە، بریندارەکانیش هی یەک خێزانن.
بە قسەی وتەبێژی پۆلیس بێت، رووداوەکە تائێستا هۆکارەکەی روون نەبووەتەوە کێشەیان چی بووە، بەڵام بەوتەی پیاوی ماڵەکە بێت بۆ پۆلیس، دەمەقاڵەیان بووە لەگەڵ خێزانەکەی و دەمانچەیەک کەوتووە و فیشەکێک دەرچووە، بەو هۆیەوە فیشەک بەر سەری ژنەکە و کچەکەی کەوتووە خۆیشی دەستی بریندار بووە، ژنەکە برینەکەی سەختە و بەڕێگاوەیە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.
وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، ئێستا هەر ئەوەندە زانیارییان هەیە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی