گرفت دروست بووە

لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا رێگە بە ناردنی مریشکی زیندوو نادرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی داوا دەکەن رێگری نەکرێت لە هاتن و چوونی مریشکی زیندوو لە نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێردا، کە چەند رۆژێکە گرفت دروست بووە.

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، داوا دەکەن وەزارەتی کشتوکاڵ بە خێرایی هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی رێگەدان بە ئاڵوگۆڕی بەرهەمی مریشک لە نێوان سلێمانی و هەولێردا.

باسی لەوەش کرد، چەند رۆژێکە رێگری دەکرێت لە ناردنی بەرهەمی مریشکی زیندوو لە نێوان سلێمانی و هەولێردا و حکومەتی عێراقیش رێگری لە گواستنەوەی مریشکی زیندوو دەکات بۆ عێراق.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو، ئەو رێگرییانە نەک تەنیا بەرهەمهێنانی مریشکی زیندوو پەک دەخات، بەڵکو دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەزارەها هەلی کار و دروستبوونی بێکارییەکی زۆر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نرخی مریشکی رەسەنی کوردی دەگاتە دوو هەزار دۆلار

نرخی مریشکی رەسەنی کوردی دەگاتە دوو هەزار دۆلار