کار بە گرێبەستە کۆنەکە دەکەین"

وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق: گرێبەستی نوێی 10 ساڵیمان لەگەڵ ئای کیو نەکردووە 

964+

توانا نەقی

وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق وەڵامی حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاریدایەوە و دەڵێت بە هیچ شێوەیەک گرێبەستی تازەی 10 ساڵیمان لەگەڵ کۆمپانیای ئای کیو نەکردووە.

حەنان فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە وەزارەتی پەیوەندیەکان لەگەڵ کۆمپانیای ئای کیو بۆ ئینتەرنێت گرێبەستێکی نوێیان واژۆ کردووە بۆ ماوەی 10 ساڵ.

وەزارەتەکە لە راگەیندراوێکدا وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی داوەتەوە و دەڵێت، ئەو تۆمەتانەی پەرلەمانتار حەنان ئفەتلاوی سەبارەت بە بوونی گرێبەستێکی نوێ لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیای ئای کیو بۆ ماوەی 10 ساڵ دوورە لە راستییەوە و هێشتا کار بە گرێبەسەتە کۆنەکەیان دەکەن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کە لە ساڵی 2010ـەوە هەیە لە نێوانیاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گرێبەسەتی لە ساڵی 2010ـەوە هەیە لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیای ئایکیو تا ئێستا بە پێی یاسای وەبەر هێنان بەردەوامە و زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە سەراپا هەڵەیە.

وەزارەت مافی خۆیەتی رێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک بگرێتەبەر کە ناوزڕاندن و چەواشەکاری رای گشتی بکات، لە راگەیندراوەکەی وەزارەتدا ئەوە هاتووە.

ئای کیو کۆمپانیایەکی هێڵی دابینکەری ئینتەرنێتە و کار لەو خزمەرگوزاریە دەکات بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.