هەڵەبجە

گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا و چەند شوێنكاریش سزادران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تەندروستیی هەڵەبجە ئاشكرای كرد، بڕێکی زۆر گۆشتی نەشیاو و خراپبوویان دەستبەسەردا گرتووە، پێنج شوێنكاریش سزادراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27.1.2025 رایگەیاند، تیمەکانی چاودێریی تەندروستی لە درێژەی هەڵمەتەكانیان بۆ بازاڕ و شوێنی کارەکان، ئەمڕۆ سەردانی چەندین گۆشتفرۆشیان كردووە و پشکنینی وردی تەندروستی و ڤێتەرنەریان بۆ کردوون.

ئاشكراشیان كرد، بەهۆی بوونی خۆراک و گۆشتی خراپبوو سێ شوێنکار بە غەرامەكردن سزادراون، ئەمە جگە لەوەی بڕێکی زۆر گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و دوو شوێنیش ئاگادارکردنەوەیان پێدراوە.

پاراستنی تەندروستیی هەولێر: چاودێریی ئاوی تەنکەرەکان ...

پاراستنی تەندروستیی هەولێر: چاودێریی ئاوی تەنکەرەکان دەکەین