خوادنگەیەک لەکاتی برژاندنی ماسی. فۆتۆ: 964
"سەرەی چایخانەکانیش دێت"
ژینگەی هەولێر بۆ کەبابخانە و ماسیفرۆشەکان: بەبێ دووکەڵکردن ئیشى خۆتان بکەن
964+
ژووری هەواڵ
دواین رێکاری فەرمانگە ژینگەی هەولێر بۆ پاکڕاگرتنی هەوای شارەکە ئەوەیە رێگە بە کەبابخانە و ماسیفرۆشەکان نادات لە کاتی ئامادەکردنی خواردن دوکەڵ بکەن، لیژنەیەکیان بۆ بەدواداچوون پێکهێناوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27.1.2025، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، سەردانی کەبابخانە و ئەو خواردنگانە دەکەن کە ماسی دەفرۆشن، ئاگاداریان کردوون کە بە دوکەڵ ژینگە پیس نەکەن.
لەبارەی ئەوەی چەند کەبابخانە و ماسیفرۆش بەهۆی پیسکردنی ژینگە بە دوکەڵ، داخراون، دڵشاد هیرانی بە 964ـی وت، تا ئێستا هیچ شوێنێک لەسەر ئەوە دانەخراوە و لەکاتی سەردانیکردنیان بەڵێنیان داوە کە پابەندی رێنماییەکانی ژینگە بن و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
لەبارەی ئەو چایخانانەی کە شەوانە لە ئیسکان لە تەنەکەدا ئاگر دەکەنەوە و دار دەسوتێنن بۆ گەرمبوونەوەی خەڵک، دڵشاد هیرانی وتی، “تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان نییە بۆ ئەو چایخانانە، بەڵام لەدوای خواردنگەکان بەوانیشدا دەچێنەوە”.