گرافیک؛ 964+
بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه
“مۆلیده‌كانى قەزا سێمێل بێده‌نگ بكرێن و فلته‌ریان بۆ دابندرێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی بڕیارێك، پێویسته مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان له‌سنوورى قه‌زاى سێمێل له پارێزگاى دهۆك بێده‌نگ بكرێن و فلته‌ریشیان بۆ دابندرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌یه‌كى سنووره‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌م بڕیاره له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26.1.2025 قایمقامى قه‌زاى سێمێل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كانى خانكێ، فایده، ته‌ناهى و مسێریكێ ئه‌نجامداو باسی جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره‌ى بۆ كردن كه پێویسته به‌زووترین كاتت ئه‌م كاره بكه‌ن.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، بڕیاره‌كه به‌زووترین كات جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كیش پابه‌ند نه‌بێت سزاى ده‌ده‌ن.
له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ هه‌شت مه‌وقیع هه‌ن مۆلیده‌یان لێیه كه به هه‌موویان نزیكه‌ى 20 مۆلیده ده‌بێت.
وتیشی “جگه له پابه‌ندكردنى خاوه‌ن مۆلیده‌كان بۆ بێده‌نگكردن و دانانى فلته‌ر چاودێری سعاته‌كانى پێدانی كاره‌باش ده‌كه‌ین”.