هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى سزادانیان ده‌ستپێكردووه‌

ده‌سته‌ى ژینگه‌ سزا جۆراوجۆره‌كان وه‌بیر خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌هێنێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌، بڕ و جۆری ئەو سزایانەى وه‌بیر خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌هێنێته‌وه‌، كە بۆ سەرپێچییەكانيان دیاریكردوون، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ش نه‌بوونى سه‌وزاییه‌ له‌ مۆلیده‌كان كه‌ بڕه‌كه‌ى لە 300 هەزار تاوه‌كو 500 هەزار دینار دیاریكردووه‌.

سزاكانى ئه‌م ده‌سته‌یه‌ بەپێی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2023، بۆ سەرپێچییە ژینگەییەكانی ئه‌و مۆلیدانە داندراوه‌، كە سەرپێچی ژینگەیی دەكەن.

سزای ژاوەژاوى مۆلیده‌ 500 هەزار دیناری بۆ داناوە.

زەوی مۆلیده‌كان كۆنكریت نەكرابێت سزاكەی 500 هەزار دینارە.

بوونی دووكەڵی مۆلیدە سزاكەی لە یه‌ك ملیۆن دینارەوە تا یه‌ك ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

هه‌ر مۆلیدەیه‌ك دیوارى بۆ نەكرابێت، خاوەن مۆلیدە سزای پێبژاردنی یه‌ك ملیۆن دیناری دەكەوێتە سەر.

پیسبوونی دەورووبەری مۆلیدە بە رۆن و گازوایل سزاكەی لە 500 هەزار دینارەوە تاوه‌كو یه‌ك ملیۆن دینارو.

دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به‌ 964ـى راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ى دیاریكراون پێشتر هەبووە بەڵام بۆ بیرخستنەوەی خاوەن مۆلیدەکان پێویستبوو سەرلەنوێ لەگەڵ ئەو هەڵمەتە فراوانەی ئێستا دەیکەن بڵاوبکرێنەوە.

وتیشی “لیژنه‌كانمان به‌ به‌رده‌وامى سه‌ردانى مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن و له‌ بوونى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك سزایان ده‌ده‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەو بڕیارانە ده‌سته‌ى باڵاى پاراستنى ینگه‌ دوای ئەوە دێت، كە ماوەیه‌ك پێش ئێستا، پارێزگای هەولێر حه‌وت بڕیاری بۆ پاراستن و خاوێنكردنەوەی ژینگەی هەولێر دەركرد.

دەستەی ژینگە سزای سەرپێچی ژینگەیی غەسلەکانی دیاریی کر...

دەستەی ژینگە سزای سەرپێچی ژینگەیی غەسلەکانی دیاریی کرد