بەسەر یاریگادا دەڕوانێت
شوقەکەى بوو بە خێر و بەرەکەت و داواى هاوسەرگیریشى پێشکەشکرا
+964
سۆما حەکیم زادە
شوقەکەى اوۆمى ئۆبر هاوزەر بوو بە خێر و بەرەکەت و داواى هاوسەرگیریشى پێشکەشکرا و دەیان کوڕى قۆز و کەشخەش نامەیان بۆ ناردووە و دەیانەوێت ژوانى لەگەڵ ببەستن.
چیرۆکەکە ئەوەیە، لە یارى نێوان برینفۆرد و لیڤەرپوڵ، کچە لە شوقەکەى خۆیەوە پەنجەرەکەى دەکاتەوە و سەیرى یارییەکە دەکات، چونکە شوقەى کچەکە بەسەر یاریگاکەدا دەڕوانێت و بەبێ بلیت دەتوانێت بینەرى یارییەکان بێت.
کاتێک کچەکە وێنەى خۆى لە کاتى بینینى یارییەکەى لیڤەرپوڵ و برینفۆرد بڵاودەکاتەوە، هەر زوو سۆشیال میدیا دەتەنێت و کچە بە ناوبانگ دەبێت.
ناوۆمى ئۆبر هاوزەر، ناوى خانمەکەیە، بڵاوبوونەوەى وێنەکەى هەزاران کۆمێنت و فۆلەوەرسى بۆ هێنا، لە پاڵیدا هەزاران کۆمێنتى جیاواز بۆ کچەکە نوسرا، وەک خۆى دەڵێت، سەدان نامەى بۆ هاتووە و زۆرێکیش لە گەنجان عاشقى دەبن و داواى خۆشەویستى و هاوسەرگیرى دەخەنە بەردەم.
ئێستا خاتوو ناوۆمى توشى شۆک بووە کە ئەو کاردانەوانەى بینیوە، بەتایبەت کە ئەو هەموو کوڕە قۆز و کەشخەیە داوایان لێکردووە ببێت بە کەپڵیان.
رۆژنامەکانى ئینگلترا ئاشکرایان کردووە، مانگانە ناوۆمى 1200 جونەیهى ئیستەرلینى وەک کرێ دەداتە خاوەنى شوقەکە، بەڵام ئەوەى لە بەختى کچەکە شکاوەتەوە ئەوەیە دەتوانێت بەبێ بەرامبەر بینەرى یارییەکانى برینفۆرد بێت، لەوەش خۆشتر لە ئینستاگرام 17 هەزار فۆڵەوەرسى بۆ زیاد بووە و چەندین کوڕى قۆزیش چاوەڕێى وەڵامى دەکەن و داواى ژوانیان لێ کردووە.
کچە نازدارەکە بە دەیلى مەیلى وتووە، نازانم خۆم جوانم یان بەهۆى شوقەکەمەوەیە، چونکە بازاڕى گەرمە و کوڕان لێک لێک نامەى بۆ دەنێرن.
دەوەرە دەی ئەگەر بەخت لەدەرگای دای ئاوایە ، بۆیە دەڵێن ، کەس نازانێ خێرو شەڕ لە چیدایە .