"نزیکەی 2500 مامۆستا دەبین"
مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان دەكەن.
تەرزە عەبدوڵا، یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، “ئێمە بۆ مافی خۆمان هاتووینەتە ئێرە و تاوەكو داواكارییەكەمان جێبەجێ دەكرێت، بەردەوام دەبین لە گردبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین”.
هاوکات شێنێ ساڵح مامۆستای لەکارلادراو بە 964ـی وت، “ژمارەمان نزیکەی 2500 مامۆستایە کە بە خواستی خۆمان لە کارکردن دوور نەخراوینەوە و بە بیانوی هەبوونی میلاك و چەند هۆکارێکی دیكە لادراوین”.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایشیان کرد، لەبری ئەو مامۆستایانەی کە خانەنشین دەکرێن، دابمەزرێن و بکرێن بە گرێبەست.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری