تیمەکانی خزمەتگوزاری کارەبا سەرقاڵی بەستنی پێوەری زیرەکن بۆ دانانی سیستەمی پریپەید. وێنە/کارەبای سلێمانی
بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەیەکدا
کارەبای سەنتەری سلێمانی لە رۆژدا دەبڕێت
شۆڕش قادری
بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەیەکدا کارەبای نیشتمانی لە چەند شەقامێکی سلێمانی لە رۆژدا دەبڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “هاوبەشانی کارەبای ناوبازاڕ لە شەقامی کاوە، ئەسحابەسپی، سابونکەران و شەقامی ئۆرزدی ئاگادار دەکەینەوە كە كارەباكانیان دەكەونە سەر فیدرەكانی 306+310+316+33+33م+34+34م+ 38 وێستگەی گۆڕینی كارەبای ناوەندی شار، رۆژانە لە كاتژمێر 8:00ـی بەیانی بۆ 4:00ـی عەسر كارەبای نیشتمانیان نابێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕینی کارەبای ئەو چەند شەقامە بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرەكە بۆ پڕۆژەی رووناكی و تا تەواوبوونی كارەكانی پڕۆژەكە بەردەوام دەبێت.