کۆبوونەوەی لەسەر کراوە

647 فەرمانبەری کارەبا لە سلێمانی خانەنشین دەبن

964+
ئەحمەد مستەفا

كارەبای سلێمانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەشەکانی کرد، ، دواین بڕیار حكومەت بۆ خانەنیشینكردنی سێ تەمەن بەیەكەوە، 647 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە ناچار بە خانەنشین بوون دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025، بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی، ئەنوەر حەمەسەعید، لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەكان كۆبووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینبونی فەرمانبەران و چۆنیەتی پڕکردنەوەی میلاکەکانیان، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکە.

تۆڕی 964، چەندجارێک هەوڵیدا وتەی وتەبێژ یان بەرپرسانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە وەربگرێ دەربارەی چارەسەریییەکانی بەردەستیان، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ سوود بوون، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی خۆی لە راگەیەندراوێكدا لە فەیسبوکی خۆی دەڵێت، بەڕێوەبەری گشتی، لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەرەکانی کۆنترۆڵی کارەبا، گواستنەوە، دابەشکردنی کارەبا، پلان ، تەکنیک، کاروباری وزە، کارگێڕی، ژمێریار و یاسا کۆبوونەوەی کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆکراوە، لەسەر هەڵسەنگاندنی کاروبارەکان و پلانی کارکردنی ئەمساڵ و پرۆژەی رووناکی و کۆکردنەوەی قەرزی کارەبا و زیادکردنی داهات، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەكان گفتوگۆی کردووە، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشین بوونی فەرمانبەران و چۆنیەتی پڕکردنەوەی میلاکەکان.

بڕیاری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە خانەشین کردنی فەرمانبەرانی لە دایكبووانی ساڵانی ( 1963 و 1964 و 1965 )، ژمارەیەک لە فەرمانگەکانی رووبەروی کەمی راژە یان میلاک دەکاتەوە.

کارەبای سلێمانی بایی 130 ملیۆن دینار ستونی تۆڕی روناکی ب...

کارەبای سلێمانی بایی 130 ملیۆن دینار ستونی تۆڕی روناکی بۆ دوکان دەکڕێت

کارەبای سلێمانی گوندی مووچەی هەڵوژانی رووناک کردەوە

کارەبای سلێمانی گوندی مووچەی هەڵوژانی رووناک کردەوە