لۆگۆی وەزارەتی کارەبا - 964
وەزارەتى کارەبا وا دەڵێت:
بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى کارەباى هەرێم رایدەگەیەنێت، دواى ئەوەى بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی LPG لە وێستگەی غازی کۆرمۆر گرفت دروستبوو، بەهۆیەوە کۆمپانیای داناغاز ناچار بوو بە دابەزاندنی 100 ملیۆن پێ سێ جا و کەمبوونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام لە ئێستادا بارودۆخەکە ئاسایی بووەوە و بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو گەیشتەوە 3700 مێگاوات.
ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025، وەزارەتی کارەبا رایگەیاندبوو، بەهۆی کێشەیەک کۆمپانیای داناغاز بڕی دابینکردنی غازی کەمکردووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.